بارگذاری ...
کوردی فارسی

کلاسی ئۆنلاینی فێركاری ئه‌نیمه‌یشن بە زمانى كوردی، هەلێکی تایبەتە بۆ لایەنگرانی ئه‌نیمه‌یشن. لەم کۆرسە ٢٠ وانەیەدا، لە دیزاین کاراکتەرو نووسینی سێناریۆ تا دروستکردنی ئه‌نیمه‌یشنی ڕیکلام و كۆمیدی به شێوەی کارى ڕاستەقینە فێر دەبی. فێركارییەکان بە شێوەی ئۆنلاینن و دوای کۆتایی کۆرسەکە، باشترین فێرخوازەکان هەلی کار کردن لەگەڵ تیمی پڕۆفیشناڵی Adimeshen بۆیان بەر دەستە.
تەنیا ٢٠ کەسی یەکەم دەتوانن بە داشکاندن ناونووسی بکەن.

30% داشکاندن

⏳ کاتی ناونووسی سنوردارە!

تۆمارکردن تەنها تا ڕۆژی داهاتوو بەردەوامە. ئێستا جێگەکەت بپارێزە!

0

ڕۆژ

0

کاتژمێر

0

خولەک

0

چرکە
ئێستا ناوی خۆت تۆمار بکە

بۆچی ئەم کلاسە؟

بۆچی ئەم کلاسە ئۆنلاینە باشترین هەڵبژاردەیە بۆ فێربوونی ئەنیمەیشن؟

فێربوون لە تیمێکی ناسراو

فێركاری لەلایەن تیمی Adimeshen دەکرێت کە بە ئه‌نیمه‌یشنەکانی كاریگه‌ر و كۆمیدی لە ناو كورداندا ناسراوە

فێركاری بە شێوەی كارى

هەموو وانەیەك لەگەڵ تمرینی ڕاستەقینەیە؛ لە دیزاینی كارەكتر تا دروستكردنی ئه‌نیمه‌یشنی كاریگه‌ر بەشێوەی کاری فێر دەبی

هەلی کاری ڕاستەقینە

باشترین فێرخوازان دوای کۆرسەکە دەتوانن ڕاستەوخۆ بێنە ناو پڕۆژەکانی تیمی Adimeshen

زمان و كولتورى کوردی

کلاسەکان بە زمانى كوردین، و گونجاون لەگەڵ كولتوری كوردان لە ئێران ، عێراق و هەندەران

بابەتەکانی کە لەم کلاسە فێری دەبی

لەم خولەدا هەموو هەنگاوەکانی ئەنیمەیشن فێردەبیت ، لە بنەڕەتەوە تا جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ڕاستەقینە. بابەتەکان بە شێوەیەک داڕێژراون کە کەسانی سەرەتایی لێی تێبگەن و هەنگاو بە هەنگاو بیانباتە ئاستێک کە بتوانن ئەنیمەیشنی ڕیکلامی و کۆمێدی دروست بکەن.

  • بنەماکانی ئه‌نیمه‌یشن‌سازی

    ناسینی ئامراز و بەرنامەکانی ئه‌نیمه‌یشن سازی
    یاسای جوڵاندن و کاتەکانی جوڵاندن (Timing & Spacing)

  • دیزاینی كەرەكتەر

    دروستكردنی كەرەكتەری كۆمیدی و كاریگه‌ر
    دیزاینی سادە بەڵام كاریگه‌ر بۆ بینەر

  • ستۆریبۆرد و سناریۆ

    بنه‌مای چیرۆك‌نووسین بۆ ئه‌نیمه‌یشنی کورت
    نووسینی سناریۆی كۆمیدی و كاریگه‌ر
    دیزاینی ستۆریبۆرد بۆ جێبه‌جێكردنی هەموار

  • دەنگدان و دیالۆگ

    هەڵبژاردن و تۆماركردنی دەنگی گونجاو (Voice Acting)
    هاواهەنگ کردنی دەنگ و لێوی کەرەکتەر (Lip Sync)

  • ئه‌نیمه‌یت كردنی کەرەکتەرەكان

    جوڵاندنی بەشی جەستە و ڕووخسار
    چەند تێكنیكی سادە بۆ ئه‌نیمه‌یشنی هەموار

  • زیادكردنی ئه‌فێكت و میوزیك

    میوزیكی پاشه‌وانە و ئه‌فێكتی دەنگی
    بەهێزكردنی هەستی كۆمیدی و كاریگه‌ر بە هۆی دەنگەکان

  • ئه‌دیـت و كۆتایی کار

    کارەکانی كۆتایی ئه‌نیمه‌یشن
    دەرخستنی کۆتایی تایبەت بە ئینستاگرام، تیک‌تۆک و یوتیوب

  • پڕۆژەی کۆتایی

    دروستكردنی ئه‌نیمه‌یشنێکی كاریگه‌ری كورت
    پێشاندانی پڕۆژە و وەرگرتنی فییدبەك لە مامۆستا

تایبەتمەندییە دڵچسپەکانی ئەم کلاسە

هەلی کار بۆ فێرخوازانی شارەزا

دوای كۆتایی كۆرس و جێبه‌جێكردنی پڕۆژەكان لەلایەن فێرخوازان، بۆ ئەوانی شارەزان لەلایەن تیمی ئەدی مێشێن پێشنیاری كار دەدرێت

فێركاری دەستپێكردنی كەنالی یوتیوب بۆ ئه‌نیمه‌یشن

لەم كۆرسەدا بە شێوەی تایبەت فێر دەبی چۆن كەنالی یوتیوب بکەیتەوە و بە بڵاوكردنەوەی ئه‌نیمه‌یشن لەسەر کەناڵەکەت، داهاتی دۆڵاری بە دەست بێنی

فێركاری تایبەت بۆ دروستكردن و بڵاوكردنەوەی ئه‌نیمه‌یشن لەسەر ئینستاگرام، تیک‌تۆک، فەیس‌بۆك و...

ئینستاگرام، تیک‌تۆک و... شوێنێكی زۆر گونجاون بۆ پارەوەرگرتن لە ئه‌نیمه‌یشن و وەرگرتنی داواكاری كاریگه‌ر. لەم كۆرسەدا بە شێوەی تایبەت فێری دەبیت.

دروستكردنی ئه‌نیمه‌یشن بە یارمەتی ژیری دەستکرد (AI)

لەم كۆرسەدا، بابەتی بەكارھێنانی ژیری دەستکرد لە ئه‌نیمه‌یشن‌سازی و خێراتر پێشبردنی كارەكان بە یارمەتی ئەو باس دەكرێت

دەربارەی مامۆستایان

مامۆستایانی ئەم کۆرسە زیاتر بناسە

مامۆستا 1

زاهیر شاڵی‌

ئەنیماتۆری پلە بەرز، دیزاینەری کەرەکتەر و سەحنە، دوبڵەر

زیاتر لە شەش ساڵ ئەزموونی لە دیزاینکردنی کەرەکتەر و ئەنیمەیشن‌سازی هەیە و لە چەندین پرۆژەی ڕیکلامی و فوتبالی و کۆمیدی پڕۆفیشناڵ کاری کردوە.

🎬 دامەزرێنەری ستۆدیۆی ئەدی مێشێن
🎬 هاوکاری لەگەڵ تۆڕی جیهانی Ava Media
🎬 دامەزراندنی کەنالی یوتیوبی فەتبۆڵ ئەنیمەیشن
🎬 ئەندازیاری تەکنەلۆجیای زانیاری (IT)
مامۆستا 2

تاهیر شاڵی

دەرهێنەر ، نووسەر و دوبڵەر

دەرهێنەر و پڕۆگرامەر و نووسەری سێناریۆیە، بە ئەزموونی دروستکردنی ئەنیمەیشنی کۆمیدی و تەبلیغاتی؛ شارەزا لە سێناریۆ نووسین و دوبڵاژکردنی کەرەکتەرەکان.

🎬 دامەزرێنەری ستۆدیۆی ئەدی مێشێن
🎬 بەڕێوەبەری گروپی بەرنامەنووسی کافە وێبسایت
🎬 شارەزای SEO و ژیری دەستکرد لە کۆمپانیای رەهسای تاران
🎬 ئەندازیاری پڕۆگرامینگ

پرسیارە باوەکان

ئەگەر بۆ ناونووسی لە کۆرسی ئەنیمەیشن‌سازی پرسیارت هەیە، ئەم بەشە دەتوانێت یارمەتیت بدات 👇

کۆرسەکان بە شێوەی ئۆنلاین و لایڤ بەڕێوە دەچن و دەتوانیت لە هەر شوێنێکدا بەشدار بیت. تەنیا پێویستیت بە لەپتۆپ یان مۆبایلێکە.

ئەم کۆرسە ۲۰ وانەی فێرکارییە کە لە ماوەی دوو مانگ و نیو دا بەڕێوە دەچێت.

نا، هەموو شتێک لە بنەڕەتەوە فێردەبی. تەنیا پێویستە حەزت لە ئەنیمەیشن هەبێت.

لە کۆتایی کۆرسەکە دا دەتوانیت نمونەکارەکانت نیشان بدەیت و باشترین فێرخوازەکان دەرفەتی هاوکاری کردن لەگەڵ تیمی ئەدی مێشێن بۆیان بەردەستە.

بەڵێ، خوێندکاران پاش تەواوکردنی کۆرسەکە و ئەنجامدانی ڕاهێنانەکان بڕوانامەی کۆتایی بە دەست دێنن.

لە ماوەی کۆرسدا ئامرازە سەرەکییەکانی دیزاین و ئەنیمەیشن‌سازی دووبۆعدی دەناسیت و کار لەسەر پرۆژە بە شێوەی راستەوخۆ دەکەیت.

بەڵێ، لە ماوەی کلاسەکان دا دەرفەتی پرسیار و وەڵام هەیە و دەتوانیت ڕاهێنانەکانت بنێریت بۆ مامۆستاکەت.

هەموو کلاسەکان تۆمار دەکرێن و دەتوانیت لەکاتی غیابەوە ، دواتر ڤیدۆکانی کۆرسەکە بەدەست بهێنیت.

لە ئێستا کۆرسەکان بە زمانی کوردی سۆرانی بەڕێوە دەچن. ئەگەر داوای زۆر هەبوو، ئەتوانرێت بە زمانی فارسیش کۆرسی تایبەتی بۆ بکرێتەوە.

هەر وانە بە شێوەی گشتی لەنێوان ۹۰ تا ۱۲۰ خولەک دەخایەنێ. لە کۆتایی هەر وانەدا کاتێکی کورت بۆ پرسیار و وەڵام دانراوە.

وانەکان ڕۆژی یەکشەمە و چوارشەمە هەر جار لە ١٩ تا ٢١ بەڕێوە دەبرێن بۆ ئەوەی خوێندکار و کارمەندیش بتوانن بەشدار بن. ئەگەر پێویست بوو، وۆرکشۆپێکی درێژتر لە کۆتایی هەفتەکان بەڕێوە دەچێت.

نرخی کۆرس لە بەشی ناونووسی نووسراوە. تەنیا ٢٠ کەسی یەکەم دەتوانن لە داشکاندنی تایبەت سوود وەربگرن.

ناونووسی بۆ ئەم کۆڕسە

ناونووسی ناونووسی

بۆ بەشدار بوون لە کلاسی فێرکاری ئەنیمەیشن بە زمانی کوردی فۆڕمی خوارەوە پڕ کەنەوە.
داشکاندن تەنیا بۆ ۲۰ کەس بەردەستە و بۆ ئەوانەی زووتر ناونووسی بکەن دابین کراوە.

دوایپڕ کردنەوەی فۆڕمەکە و ناردنی لە لایەن تیمی ئەدی مێشێن لەگەڵ ئێوە پەیوەندی دەگرن و پێتان دەڵەن دەبی چی بکەن.

نرخی ئەم کلاسە

4,900,000 تمەن 3,500,000 تمەن

تەنیا 20 کەسی یەکەم 30٪ داشکانیان بۆ دەکرێ!

تۆش ببە یەکێک لە هاوکارانی تیمی ئەدی مێشێن!